پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێکاری نوێی بەرگری لە ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێم دەخاتە ڕوو .
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و وەزیری ناوخۆ دەڵێت: "ڤایرۆسەكە هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوەو مەترسییەكان بەردەوامن".
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ووتی: "كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ وەزیری تەندرووستی و ئەوقاف و یەكیتی زانایان و پارێزگارەكانی كوردستان نزیكەی ٣ كاتژمێری خایاندو ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە هێشتا ریكارەكان بەردەوام بن و تووندتریش بن. بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوە كۆكین كە جگە لەوەی خۆمان دەپارێزین بەڵام هێشتا مەترسی ڤیرووسی كۆرۆنامان لەسەر ماوەو هیچ جیاوازییەك كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان هیچ جیاوازییەكی لە ڤایرۆسی وڵاتانی دیكە نییە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان زووتر رێكارەكانمان دەستپێكرد و ئەوەش دەرەنجامی زۆر باشی هەبوو.
راشیگەیاند، رێككارەكان لێكەوتەی ئابووری گەورەی هەبوو، چوونكە لەناوچەیەك دەژین كە ووڵاتانی دەورووبەرمان رێكاری تووندیان گرتۆتە بەر و لە عیراق رۆژانە حاڵەتی تازە تۆماردەكرێت و حكومەتی عیراق هەنگاوی تازە دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت، بەڵام لە كوردستان هەنگاوەكان جیددی بوون و بە هاوكاری هەموولایەك تائێستا هاتووین. ئیستاش حكومەت ناتوانێ لەوەزیاتر بكات، دەبێ خەڵك خۆی بپارێزێت، بۆیە داواكارین هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندرووستییەكان بن، راستە ئێستا لەسەر شەقامەكان و شوێنەگشتییەكان هیچ رێكارێك نابینرێت بەڵام دەبێ هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
لەبارەی رێكارە تازەكانی حكومەتیش وەزیری ناوخۆ وتی: "رێككارەكان لە نێوان پارێزگاكان بە رێنمایی دەبێ و بە مووڵەتیش هاتووچۆ دەكرێت و هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكانیش تووندتر دەكرێت و لە فرۆكەخانەكانیش رێكاری زیاتر دەگیرێتە بەر و كەمترین گەشت دەكرێت، هەروەها لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عیراق رێكارەكان تقوند دەبن و كەمترین هاتووچۆ دەكرێت، سەبارەت بە مزگەوتەكانیش كە كراونەتەوە رێنمایی تازە دەردەچن و مامۆستایانی ئایینی بەرپرسی سەلامەتی گیانی نوێژخوێنانن.
لەبارەی هاتووچۆی هاووڵاتیانیش لە نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان وەزیری ناوخۆ وتی: "هاتووچۆكردن وەستاوەو رێگە نادەین كەس هاتووچۆ بكەن، چوونكە ئێمە لەسەرەتا رێگەماندا تەواوی خێزانەكان یەك بگرنەوە".
لەبارەی ئەو لیژنەیەی بۆ ئازادكردنی زیندانییەكان پێكهاتبوو وەزیری ناوخۆرایگەیاند، لیژنەكە كارەكانی خۆی تەواو كردووە و ژمارەیەك زیندانی كە نزیكەی ٢٩٠٠ زیندانی بوو ئازاد كراون و ئەوانەیشی لە بەشی راگرتن بوون ئەوانیش زۆرینەیان داخراون و بۆ سەردانی زیندانییەكانیش لە رۆژانی جەژن هیچ سەردانێك بۆ زیندانییەكان ناكرێت. بەڵام بۆ دوای جەژن هەوڵدەدەین رێكاری تایبەت دیاری بكەین تاوەكوو سەردانیكردن دەست پێ بكاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە