وەزارەتی ناوخۆ لەسەر گرێبەستی ئەلكترۆنی كۆدەبێتەوە

وەزارەتی ناوخۆ لەسەر گرێبەستی ئەلكترۆنی كۆدەبێتەوە

پەیامی کورد … وەزارەتی ناوخۆ لەسەر گرێبەستی ئەلكترۆنی كۆدەبێتەوە

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، لە وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی "گرێبەستی ئەلكترۆنی" كۆدەبنەوە و بڕیار دەدرێت كە رێنماییەكە جێبەجێ بكرێت یاخود دوابخرێت.

دوای دەربڕینی ناڕەزایی بەشێك لە خاوەن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لەسەر گرێبەستی ئەلكترۆنی لیوا عەبدولخالق بە میدیاكانی وت، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمییان لە وەزارەتی ناوخۆوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە دواخستنی گرێبەستی ئەلكترۆنی.

رونیشیكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەیەك لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەكرێت لەوبارەیەوە، بڕیاریش دەدرێت كە رێنماییەكە وەك ئێستا جێبەجێ بكرێت یاخود دوابخرێت بۆ كاتێكی دیكە.

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش كردووە، زۆر بڕیار هەیە كە لایەنی سلبی هەیە و لایەنی ئیجابیشی هەیە، ئاگاداری ناڕەزایەتییەكانن و هێشتا هەندێك وردەكاریی جێبەجێكردنی رێنماییەكە هەیە كە ڕوون نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە