ەیامی کورد ... وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێمه رێنماییمان بۆ خه‌ڵك ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و به‌ركه‌وتن و قه‌ره‌باڵغى نه‌بێت، چوونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی خۆمان، بۆیه داواكارین خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان بێت، چوونكه هێشتا مه‌ترسی هه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، ڕایگەیاند : "دەربارهی به‌ركه‌وتن له‌نێوان خه‌ڵك له هه‌موو شوێنه‌كان كه زۆرینه‌یان كراونه‌ته‌وه ڕێنماییمان بۆ ده‌ركردوون له‌لایه‌ن ژووره‌كانی ئۆپراسیۆنی روبه‌روبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی ئه‌و رێنمایانه بێت.
د.سامان به‌رزنجی گوتیشی، "ئێمه ڕێكارهكانمان ده‌ركردووه بۆ خۆپارێزی و ڕێنمایشمان ده‌ركردووه، پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بێت، چوونكه ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌ی هه‌یه قه‌ره‌باڵغى دروست ده‌بێت و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە