وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ... هێشتا بەرەوڕووی شەپۆلی دووهەمی فیرووسی کۆرۆنا نەبووینەتەوە

وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان   ...   هێشتا بەرەوڕووی شەپۆلی دووهەمی فیرووسی کۆرۆنا نەبووینەتەوە

پەیامی کورد     ...     وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان   ...   هێشتا بەرەوڕووی شەپۆلی دووهەمی فیرووسی کۆرۆنا نەبووینەتەوە .

وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێم به‌رده‌وامبوونی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤیرووسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ئیداره‌ ناوخۆییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش به‌ گرینگ ده‌زانێت، ده‌شڵێت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڤیرووسی كۆرۆنا و درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی پێویستی به‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بوو.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا كرد، دووپاتیكرده‌وه‌، رێژه‌ی پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كرێن و ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت په‌تاكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه‌.
وه‌زیری ته‌ندرووستی دوپاتیشیكرده‌وه‌، به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی ڤیرووسه‌كه‌ و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه‌ پێویستی به‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بوو، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌م له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت و ئیداره‌ ناوخۆییه‌كانی پارێزگا و شاره‌كان، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵك و تاكیش رێككار و خۆپارێزی له‌ ڤیرووسه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ئاشكراشیكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا نییه‌ و درێژكراوه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له‌ تووشبوه‌كان دیار نییه‌، بۆیه‌ مه‌ترسی ڤیرووسه‌كه‌ له‌ ئێستادا زۆر زیاتره‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە