وەزیری تەندرووستی : گرێبەستی نزیک بە ٧ هەزار کارمەندی تەندرووستی نوێدەکرێتەوە

وەزیری تەندرووستی : گرێبەستی نزیک بە ٧ هەزار کارمەندی تەندرووستی نوێدەکرێتەوە

پەیامی کورد     ...    نزیكەی حەوت ھەزار كارمەندی تەندرووستی بە گرێبەست دامەزراون و گرێبەستەكەیان بەرەو تەواوبوون دەچێت، وەزیری تەندرووستیش دەڵێ، گرێبەستی كارمەندانی تەندرووستی نوێ دەكرێتەوە و لە ئایندەدا دەكرێنە ھەمیشەیی.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گرێبەستی كارمەندانی تەندرووستی نوێ دەكاتەوە، ھەر كارمەندێكیش پێشتر بە گرێبەست لە وەزارەتی تەندرووستی دامەزرابێت، لە ئێستادا گرێبەستەكەی بۆ نوێ دەكرێتەوە".

وەزیری تەندرووستی گوتیشی: "ژمارەی كارمەندانی گرێبەست لە كەرتی تەندرووستی، زیاتر لە شەش ھەزار كارمەند دەبێت و لە نەخۆشخانە و بنكەكانی تەندرووستی سەر بە حكوومەت خزمەت دەكەن".

بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ بەھەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی تەندرووستی و، لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ھەوڵداین و بڕیارە بكرێنە ھەمیشەیی، بەڵام رەوشی ئێستا رێگر بووە و لە ئایندەدا كاری لەسەر دەكرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە