پەیامی کورد … وەزیری تەندروستی: وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،" وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوو دا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن".
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،"تا ئێستا 600 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"نزیكه‌ی 450 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به‌كارهاتووه، كه نزیكه‌ی 9%ی ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، 5%یش هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش مه‌به‌ستمان له ته‌مه‌نی دیاریكراوه، له نێوان 18 ساڵی به‌سه‌ره‌وه".
لەبارەی بەكارهێنانی جۆری ڤاكسینەكانیشەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە ڕایگەیاندووە،"هه‌رچه‌نده ئۆفه‌ری كڕینی ڤاكسینی سینۆفارممان خراوه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام خاڵی لاوازه ئه‌وه‌یه، كه هاووڵاتیان كه‌متر خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره‌ن، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت و رێگه ناده‌ن ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی سینۆفارمیان به‌كارهێناوه، سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ن".
وتیشی،" وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوو دا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن".
ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم روو لە هەڵكشانن و به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 258 هەزار و 70 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 207 هەزار و 193 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هه‌زار و 970 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە