پەیامی کورد ... وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە یەکەم رۆژی جەژن ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەینێت، بۆدیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن پشت بە هیچ ووڵاتێک نابەستن و جەختیشدەکاتەوە ئێوارەی رۆژی شەممە بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" بۆدیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان پشت بە هیچ ووڵات و دەزگایەکی فەلەکی نابەستین، پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەیە و کۆبوونەوەی بەردەواممان لەگەڵ ئەوان ھەیە، بڕیاری تایبەت بە خۆمان ھەیە و پشت بە خۆمان و بەڵگە شەرعییەکانی خۆمان دەبەستین".
روونیشیکردەوە،"ئەوەی دەگوترێت فڵانە ڕۆژ جەژنە ڕاست نییە، چوونکە ئێمە پشت بە بەڵگە شەرعییەکان دەبەستین، نەک ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، فەلەکناسییە یان شوێنی دیکە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار دەدات، بۆ ئەمساڵیش تائێستا دیارنییە، ئەم مانگە سی ڕۆژ دەبێت، یان بیست و نۆ ڕۆژ".
جەختیشیکردەوە،"ڕۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە و ئەگەر مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە