پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبا بەشداری لە پاراستنی ژینگە دەکات
کەماڵ محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، بەمەبەستی بەشداریکردنی وەزارەتی کارەبا لە پاراستنی ژینگە، سەردانی عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کرد و باسیان لە گرینگی پاراستنی ژینگە کرد کە بڕیارە گۆنگرەیەکی فراوان بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوە بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەم بابەتانەی خوارەوە کرد:
- پاراستنی ژینگە و گرینگیدان بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە ووزەی نوێبووەکان، کە لە یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا جێگر کراوە.
- وەزارەتی کارەبا گرینگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە ووزەی خۆر دەدات و هەفتەی داهاتوو گرێبەستێکی بەرهەمهێنانی ٧٥ مێگاوات کارەبا بە ووزەی خۆر واژوو دەکات.
- بیرۆکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچۆی گازی سرووشتی لە کێڵگەی سەرسنگ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
- بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بە هایدرۆپاوەر گرێبەستی بۆ کراوە و لە مانگی داهاتوو دەستی پێ دەکرێت.
وەزیری کارەبا و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، پاش کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا، ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە