وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سەبارەت بە تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە.

1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێری و سەرپەرشتی دەكرێت.

2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.

3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.

4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سووتانی محاویلەكان .

5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەری لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.

6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .

7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواوی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا.

8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

 

وەزارەتی كارەبا

4/10/ 2020

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە