وەزارەتی کارەبا ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...   وەزارەتی کارەبا ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە .

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم لەبارەی ڕەوشی كارەبا له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌ سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه‌ بڕی ١٠٠ مێگاوات كاره‌با به‌ بڕی به‌رهه‌می كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌، كه‌ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٣ بڵاوكرایەوە، تێیدا هاتووه‌، "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا، سبەی هەینی ٢٠٢٠/٧/٢٤، لە كاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا ٣ بۆ ٤ كاتژمێر بڕی ٢٠٠ مێگاوات بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر كەم دەكات، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی گاز، دواتر ڕەوشەكە ئاسایی دەبێتەوە و ١٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەری لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت".
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، "وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بۆنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاویندا، بۆ ئەوەی بەپێی توانا و بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە