پەیامی کورد... وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لەبارەی قوتابخانەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان و مامۆستایان دەکات و ڕای دەگەیێنێت: ئێستا لە ڕێگەی سیستەمی (ئی- پەروەردە E- Parwarda) بە ماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: پێشتر بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە یان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە، ماوەی (٧ تا ١٠) ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی سیستەمی (ئی- پەروەردە E- Parwarda) بە ماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو: لە ماوەی چەند خولەکێک تەواوی داتای قوتابییەکە لە قوتابخانەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە نوێیەکەی و لە قوتابخانەکەی پێشتریشی وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە