پەیامی کورد ... وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخ بردنی نەوت رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن".
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند : "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە، ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت ووردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ ڕای گشتی ده‌خرێته‌ڕو، راستتر ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به واتای ئه‌وه‌ی كه رێگه بدات، به ووردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئەوه‌ش له پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌پرسیارێەتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان باسی لەوەشکردوە، "دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردوه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "روونكردنه‌وه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه، كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات، و هه‌روه‌ها زامنكردن و رێزگرتن له ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستوور".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە