پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە پلانێکی پێنج ساڵی ڕاگه‌یاند
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهاوکاریی نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم، پلانێکی پێنج ساڵی بۆ ڕاهێنانی پێشمەرگە لەسەر ئاشنابوون بە بنەما و پرنسیپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ئامادەکراوە.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 24 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نووسینگه‌ی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەی (پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021 بۆ 2025 ) پەسەندکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌مان تاوتوێکرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو،جێبەجێکردنی بەشێکی پلانەکە کەوتووەتە ئەستۆی وەزارەتی پێشمەرگە و لەمڕووەشەوە پابەندیی وەزارەتی پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی بنەماکانی مافه‌كانی مرۆڤ دووپاتکردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیکردووەتەوە، بە وردی کاردەکات له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك به تاكی هێزەکانی پێشمه‌رگه بۆ ئاشنابوونی زیاتریان به بنەما و پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە