پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو دوو پیشمەرگەیە کە بەهۆی هەورە بروسکەوە بریدنار بوون تەندروستییان جێگیرە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو دوو پێشمەرگەی شەوی رابردوو بەهۆی هەورە بروسکە برینداربوون تەندروستیان جێگیرە.
ئەمرۆ شەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "شەوی 29 لەسەر 30ی ئۆکتۆبەری 2021، لە سنوری ناحیەی تەق تەق، بههۆى بەرکەوتنی ههوره بروسكه دوو پێشمەرگە، کە لە ئەرکدا بوون برينداربوون".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە، لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن".
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە:
بەهۆی هەورە بروسکەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون
سەنتەری میدیا
شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لە سنوری ناحیەی تەق تەق، بههۆى بەرکەوتنی ههوره بروسكه دوو پێشمەرگە، کە لە ئەرکدا بوون برينداربوون،
لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە، لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن.
بە هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتین بۆ هەردوو پێشمەرگەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە