وەزارەتی کشتووکاڵ هەڵمەتێکی گرینگ لە گوندەکان دەست پێدەکات

وەزارەتی کشتووکاڵ هەڵمەتێکی گرینگ لە گوندەکان دەست پێدەکات

پەیامی کورد     ...      وەزارەتی کشتووکاڵ هەڵمەتێکی گرینگ لە گوندەکان دەست پێدەکات .

ئه‌مرۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا وه‌زاره‌تى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بڕیاریدا به‌ بەرپاكردنی شۆڕشێكی كشتوكاڵی و جاڕدانی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان

ئەمڕۆ سێ شەممە 2020/4/14، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، ژمارەیەك بەرێوبەری گشتی پەیوەندیدار لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرۆكی ناوەندی راوێژكاری یاسایی و ستراتیژی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەبوون.

به‌گوێره‌ى راگه‌ێندراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ،"كۆبوونەوەكە تایبەت بو بەدانانی ستراتیژیەتێك بۆ كەرتی كشتوكاڵ بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو، بۆ به كردارى كردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كە لە كۆبوونەوەی رابردووی خۆیدا لە 1/4/2020 بڕیاری دابوو، كە پاڵپشتی جووتیاران بكرێت و كەرتی كشتوكاڵ بكرێتە سێكتەری لە پێشینە بۆ پتەوكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕەخساندنی هەلی كار بۆ ئەوانەی كاریان لە دەستداوە لە كەرتەكانی دیكە و هەنگاونان بەرەو دابینكردنی ئاسایشی خۆراك لە هەرێمی كوردستان."

لە كۆبوونەوەكە چەندین بڕیاردرا لەگەڵ چەند پێشنیارێكی گونجاو خرانەڕو بۆ ئەوەی بە كردەیی كشتوكاڵ لە ئەولەویەتدا بێت لەوانە، ئامادەكردنی ستراتیژی كەرتی كشتوكاڵ، بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدرێت و پێشنیاری بۆردێكی باڵا بكرێت كە پاڵپشت بێت بۆ وەزارەت و كەرتی كشتوكاڵ و داخوازی و پڕۆژەكانی دوا نەخرێت، بەڵكوو لەم بۆردە بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.

هه‌روه‌ها بڕیاردرا به‌ بەرپاكردنی شۆڕشێكی كشتوكاڵی و جاڕدانی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و پاراستنی بەرهەمی جوتیاران و چارەسەری كێشە و گرفتەكانی جووتیاران لە تەرخانكردنی زەوی و هەژماركردنی كرێی كارەبا وەك سێكتەری كشتوكاڵ پاڵپشتی بكرێن بۆ ئەو كارگانەی لە بواری پیشەسازی كشتوكاڵی كار دەكەن، هەروەها تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەكراون كە پەیوەندی راستەوخۆی بە جووتیاران و بازاڕ و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لەخۆدەگرێت، ساڵانە رێكخستنی مەراسیم بۆ رێزگرتن لە جووتیارانى نموونه‌یی و ئەو گوندانەی زۆترین بەرهەم دەخەنە بازاڕ ئەمەش بۆ هاندانی جووتیاران و گوندەكان لەپێناو زیاتر كردنی بەرهەمی خۆماڵی و سەرپێخستنی كەرتی كشتوكاڵ وەك بنەمایەكی گرینگی ئابووری هەرێمی كوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە