وەزارەتی تەندرووستی هەولێر ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەولێر ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...     وەزارەتی تەندرووستی هەولێر ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەولێر رایگەیاند، دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندرووستیەکانی پارێزگای هەولێر ڕادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤیرووسی کۆرۆنا.

تەندرووستی هەولێر ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەینەوە دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندرووستیەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤیرووسی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری لە خزمەتی هاونیشتیمانیان دەبێت.

درەنگانی شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریداوى لە نێوان گشت شارەكانی هەرێم لە 31/5/2020 تا 6/6/2020 بە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو، هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزادەدرێت.باسی لەوەشکردوە، قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە ناو گشت شارەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی 1/6/2020 تا كاتژمێر 12ی شەوی 6/6/2020 هەر بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە ناو گشت شارەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی 1/6/2020 تا كاتژمێر12:00ی شەوی 6/6/2020 و هەر كەسێك پابەند نەبێت سزادەدرێت.

هەر لە بڕیارەكەیدا وەزارەتی ناوخۆ راگرتنی دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم راگەیاندوە لە نێوان 1/6/2020 تا كاتژمێر 12:00ی شەوی 6/6/2020. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە