پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوونی ١١٢ كەسی دیكەی بە ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند، كە ٧٨ تووشبوویان لە پارێزگای سلێمانین، ٢٠ تووشبوو لە هەولێر و ١٤ تووشبووش لە دهۆكن، بەوەش ژمارەی تووشبوان دوو هەزار كەسی تێپەڕاند.
لەلایەكی دیكەوە بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی هەولێر راگەێندراوێكی بڵاوكردەوە و چاكبوونەوەی ٣٠ تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، پشكنینی یەك لەدوای یەكیان بۆ كراوەتەوە و نەرێنی بووە، باری تەندرووستییان تەواو جێگیربوەتەوە، بۆیە بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.
تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستوەتە روو، تاوەكو ئێستا لە پارێزگای هەولێر ٢٧٧ تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
هەروەها وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو تووشبووی دیكەی ڤیرووسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، كە هەردووكیان پیاون و تەمەنیان ٧٤ ساڵ و ٦٣ ساڵە، بەوەش ژمارەی گیان لە دەستدان لە سلێمانی گەیشتە ٣٤ كەس و لە هەرێمی كوردستانیش بە گشتی گەیشتە ٣٨ كەس.
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان دوو هەزار و پێنج كەس تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بوون، ٦٠٠ كەسیان چارەسەركراون و ٣٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئێستا هەزار و ٣٦٧ تووشبوو لەژێر چاودێریی تەندرووستیدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە