وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە دەردەکات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە دەردەکات

پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە دەردەکات

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوابەدوای ڕەچاوکردنی ئاستی ڕەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ چەند بڕیارێک لەبارەی گەشتی هاوڵاتییان و گەشتیارانەوە دراوە.

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ” وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت جگە لە:

 

1- ئەو هاوڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

 

2- ئەو هاوڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامارەکان لە جیهاندا هێمنترە لە جاران و بەپێی دۆخی ڤایرۆسەکە بڕیارەکانی وەزارەتیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە