وەزارەتی تەندروستی: هەشت كۆمپانیای دەرمان داخران

وەزارەتی تەندروستی: هەشت كۆمپانیای دەرمان داخران

پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: هەشت كۆمپانیای دەرمان داخران

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و کۆمپانیایەک لە دھۆک بەھۆی سەرپێچییەوە داخران".

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،" لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی /بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لێژنەکانی چاودێری بازاڕ ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک (٨) کۆمپانیای دەرمان داخران، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان".

 

دامەزراوەی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی ڕێنماییەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە