پەیامی کورد ... وهزارهتی پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێنج بریاری نوێ و گرینگ دهردهكات
وهزارهتی پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێنج بریاری نوێ دهردهكات و رایدهگهێنێت: ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی 10-3-2021 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا ، بریارمان دا بە :
1- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە 16-5-2021 بەشێوازی بەنۆرە (تناوب)، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی (حکوومی - ناحکوومی) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن.
2- پێویستە هەموو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندرووستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندرووستی، دەدرێت بە بەڕێوبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی ووردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بکەن.
3- لە حاڵەتی تووشبوون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندرووستی و پەروەردەی پارێزگاکان، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.
4- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.
5- وەزارەتی پەروەردە، وێڕای سوپاسی بۆ هەموو بەڕێوبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و درووستکردنی گرووپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و .... هتد، وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە ، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە