پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیارێکی گرینگ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووڵه‌تی چاودێری و به‌خێوكه‌ریان هه‌یه دەرکرد
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووڵه‌تی چاودێری و به‌خێوكه‌ریان هه‌یه‌و ووچانهكانیان ته‌واو ده‌بێت به‌بێ داواكردنی راپۆرتی پزیشكی نوێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ مووڵهتهكانیان بۆ تازه ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی نووسراوێك كه واژووی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان كراوه تێیدا هاتووه، ئاماژه به‌نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی – به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری ژماره 9/4/4063 له 22-6-2020 سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووڵه‌تی چاودێری و به‌خێوكه‌ریان هه‌یه و ووچانهكانیان ته‌واو ده‌بێت، درێژكردنه‌وه‌ی وچانهكانیان بۆ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
باس لهوهشكراوه، له‌كاتی درێژكردنه‌وه‌ی ووچانهكانیان داوای راپۆرتی پزیشكی نوێ نه‌كرێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە