وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دووی هێزه‌كانی هاته‌ده‌نگ و بریكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش دەڵێت، "داوامانكردوه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن مووچه‌ی به‌هێزه‌كانی پۆلیس بدرێت".
لیوای یاسایی جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی دووی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایدایه".
راشیگەیاند، "ئێمه‌ش تێبینیمان له‌سه‌ر ده‌نگی دواخستنی مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین مووچه‌ی ئه‌م هێزانه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوابكه‌وێت".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ئه‌گه‌ری دابه‌شنه‌كردنی موچه‌كانیان به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەڵێت "پێیوابوو به چه‌ند ڕۆژێك دواكه‌وتنی مووچه، هه‌ڵوێستی چی وه‌رده‌گرن، هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه به‌وه‌ی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن".
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكراشیكرد، "ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه هه‌وڵی خومانداوه‌و پێمانڕاگه‌یاندون كه هه‌رچی زوه پێویسته موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌شبكرێت و زیاتر دوای نه‌خه‌ن، ئه‌وانیش پێیانڕاگه‌یاندوه هه‌ركات پاره‌ی پێویست هه‌بوو موچه‌كه‌یان پێده‌ده‌ن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە