پەیامی کورد... ئومێد خۆشناو: داوا لە والی دیاربەکر دەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی
لە ئامەدی باکووری کوردستان بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان یەکەمین پێشانگای گەشتوگوزاری میزۆپۆتامیا دەستیپێکرد
بەپێی ڕاگەیەنراوێک، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەشداری لە یەکەمین پێشانگای گەشتوگوزارو چێشتلێنانی میزۆپۆتامیا کرد کە لە ئامەد بەڕێوەچوە.
لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە، لەو پێشانگایەدا پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا ڕایگەیاندوە، زۆر گرنگە لەڕێگەی گەشتوگوزارەوە هەرێمی کوردستان ببێتە پردێک بۆ بە یەک گەیاندنی گەل و نەتەوەکانی ناوچەکە لە بارودۆخێکدا کە چەندین قەیرانی گەورە دەستی بەسەر جیهاندا گرتوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەولێر بووەتە دەروازەیەک بۆ عێراق و ناوچەکە و لە پێگەیەکی گرنگدایە، گەورەترین و گرنگترین کۆمپانیای بەناوبانگ بە و پەڕی ئازادییەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هەزاران پرۆژەی گەورەش ئەنجام دراون و هێشتاش پرۆژەی دیکە بەڕێوەن سەرەڕای هەموو قەیرانەکان خۆشحاڵی خۆشی بەوە نیشاندا و کە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای تورکین.
هەروەها ڕاگەیەنراوە کە ئومێد خۆشناو والی دیاربەکر و بەرپرسانی تورکیای بانگهێشتی یەکەمین پێشانگای گەشتوگوزار کردووە کە بڕیارە لە 4ی نیسانی 2022 لە هەولێر بە ڕێوە بچێت داواشی لە والی دیاربەکر کردووە گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر بکرێتەوە کە دەبێتە مایەی سوودی هەر دوو لا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە