کونسوڵی بەریتانیا: پێویستە ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و ژیانی ئاسایی بۆ ئێزدییەکان بگەڕێتەوە

کونسوڵی بەریتانیا: پێویستە ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و ژیانی ئاسایی بۆ ئێزدییەکان بگەڕێتەوە

پەیامی کورد... کونسوڵی بەریتانیا: پێویستە ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و ژیانی ئاسایی بۆ ئێزدییەکان بگەڕێتەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2023، کۆنفرانسی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییان بە دروشمی ''بەرەو داهاتوویەکی بەردەوامی سەقامگیر بۆ ئێزدییان'' و لەژێر چاودێریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر دەستی پێ کرد و تێیدا کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.

ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە وتارەکەیدا گوتی: ''بەریتانیا بۆ کۆتاییهێنان بە داعش بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و یونیتادیش هەماهەنگ دەبێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بکرێت.''

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا گوتیشی: ''پاش نۆ ساڵ هێشتا ئێزدییەکان پێویستیان بە دادپەروەری هەیە، ئێمە خۆشحاڵین کە هەشت هەزار ئێزدی ڕزگار بوون و هاوکارییان دەکرێت و ئێمە پێشوازی لە یاسای ئێزدییە ڕزگاربووەکان دەکەین کە لە ساڵی 2021 پەسند کرا و بەریتانیا لە هەموو هاوکارییەکی مادی بۆ ئێزدییەکان بەردەوام دەبێت.''

ڕۆزی کەیڤ جەختی لەوەش کردەوە کە ''گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زیدی خۆیان ئاڵنگارییەکە و پێویستە ئاسایش و ئەمنیەتییان بپارێزرێت، ئەمەش کاتی دەوێ، بۆیە ئێمە باوەڕمان وایە کە دەبێ لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا جێبەجێ بکرێت و دووبارە شنگال بنیات بنرێتەوە و ژیانی ئاسایی بۆ بگەڕێنرێتەوە.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە