پەیامی کورد ... دوا بە دوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ بەغدا، هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت یەك جۆرە تابلۆی ئۆتۆمبێل لەهەرێم و عێراق هەبێت، بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمیش رایدەگەینێت، " پێدەچێت تابلۆی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی گشتی بگۆڕدرێت".
لیوا رزگار عەلی، بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ بەغدا كە ئێستا گرێبەست كراوە، بەڵام تاکوو ئێستا بڕیار نەدراوە كە تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی هەرێمیش هاوتای عێراق بكرێت.
ووتیشی: "ئێمە رێكەوتن لەگەڵ بەغدا دەكەین لەبارەی شێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و دیزاینەكەی، چوونكە پێدەچێت حكومەتی عێراقیش پێداچوونەوە بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن".
بە پێی ووتەی لیوا رزگار عەلی، بڕیارێک هەیە بۆ ئەوەی یان هەرێمی كوردستان هەمان تابلۆی ئۆتۆمبێلی عیراق بەكاربهێنێت یان بەغداش تابلۆكەی بگۆڕێت، بەڵام پێدەچێت تابلۆی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی گشتی بگۆڕدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە