پەیامی کورد ... دادگای سلێمانی له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدۆلواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رونكردنه‌وه ده‌دات.
دادگای سلێمانی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه "رۆژی 29-7-2019 جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یندراوێكدا هێرشێكی ناڕه‌وای كردوه‌ته‌سه‌ر دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و تۆمه‌تی بێبنه‌ما و ناڕاستی داوه‌ته پاڵمان به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێدابردنی رای گشتی، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه كه دادگاكان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان كارده‌كه‌ن و دوورن له هه‌ر كارێكی سیاسی و ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌مووان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن".
دادگای سلێمانی ڕوونیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و دۆسیه‌ی له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنه بۆ شاسوار عه‌بدۆلواحید قادر خاوه‌نی كۆمپانیای چاڤی گه‌شتیاری بوه، وه‌ك هاووڵاتیه‌كی تۆمه‌تبار و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پله‌و پۆسته سیاسیه‌كه‌ی ده‌ركراوه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلانده‌وه سكاڵای له‌سه‌ر كراوه و تۆمه‌تی فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن (احتیال)ی دراوه‌ته‌پاڵ به‌پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی و كه‌یسه‌كه‌ش له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە