وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە ڕوونکردنەوە دەدات
ئهمهش دەقی ڕوونکردنەوەکەیه:
سەبارەت بە پشووى رۆژانى شەممە پێویستە ڕوونیبکەینەوە کە:
یەکەم: بەپێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.
دووەم: بەپێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت ڕۆژى شەممە پشوو بێت چوونکە ناهاوسەنگى لە بەشە وانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان، بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لەڕووى زانستییەوە.
سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە