ڕوونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ

پەیامی کورد … ڕوونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رەتیدەكاتەوە لە ئێستادا بڕیاری دەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ درابێت، دەشڵێت هەر كاتێك بڕیارێكی بەوشێوەیە هەبێت بە فەرمی رایدەگەیەنن.

 

هەرچەند دوێنێ چەند دەزگایەكی میدیای رایانگەیاند وەزارەتی تەندروستی لەو سێ پێشنیارەیدا كە بۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای كردووە داوایكردووە قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێبكاتەوە، لەوبارەیەوە ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. 

 

لە روونكردنەوەكەدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت "چەند پەیج و سایتێكی میدیایی بەناوی وەزیری تەندروستی هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت. لێرەوە بۆ هاوڵاتییان و رای گشتی رووندەكەینەوە كە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێكی قەدەغەی هاتووچۆ نییە". 

 

وتەبێژی وەزارەتەكە راشیگەیاند "هەر رێكارێك یان بڕیارێك هەبێت بە فەرمی رادەگەیەنرێت، لە لایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەكرێتەوە". 

 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە لە ئێوارە پێنجشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق دەستیپێكردووە، هاوكات ژمارەی تووشبوون لە عێراقدا رووی لەبەرزبوونەوە كردووە بەهۆی ئەوەی گۆڕاوی كۆرۆنا تۆماركراوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە