پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لەلایەن ووتەبێژی پارتی یەوە سەبارەت بە گرژییەکانی شاری سلێمانی
مه‌حموود موحه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی بارگرژیی و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا روونیكردووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ره‌وشی ناوخۆیی "براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه" هه‌یه.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ووته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هیواخوازن كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڤه‌ری سلێمانی چاره‌سه‌ر بكرێن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنین ، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و سەقامگیری هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە