ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لە سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەربارەی پارێزگاری سلێمانی

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لە سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەربارەی پارێزگاری سلێمانی

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی  ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه‌ بۆ عه‌فرین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك دەدات

 

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:

ده‌رباره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه‌ بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، ‌ڕایده‌گه‌یه‌نین: له‌ ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه‌ ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌.

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
18/3/2018

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە