پەیامی کورد … ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند
لە ڕاگه‌یندراوێكدا ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر بڕیاریدا بە توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆڕۆنا.
لە ڕاگەیەندراوەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێردا هاتووە: به‌هۆى هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان و له‌پیناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى گشتیى شاره‌كه‌مان، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕێكارەكانی خۆپارێزی توند دەكاتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆن داوا دەكات، سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: به‌یانى یه‌كشه‌مه 2021.7.25، یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانه دواى پشووى ڕۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنى مه‌راسيمى تايبه‌ت به جه‌ژنه پيرۆزه قه‌ده‌غه‌یە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە