پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە ئەگەری ڕاگرتنی خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ته‌نیا ٢٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێریی وورد و هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد له هه‌رێم هه‌ن، ئه‌گه‌ر تووشبوانی كۆرۆناش بگه‌نه هه‌زاران كه‌س، ئه‌گه‌ر هه‌یه ناچار بن خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستیه‌كانی دیكه ڕابگرن و ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر كۆرۆنا بێت.
دكتۆر موحه‌مه‌د قادر ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌نیا ئه‌و تووشبوانه‌ی كۆرۆنا ده‌بینرێن، كه نیشانه‌كانیان له‌سه‌ر دیاره، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشانكراون نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر نا، له رووی زانستییه‌وه گریمانه ده‌كه‌ن له‌ئێستادا زۆر حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن و نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ووتیشی، له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد و قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێریی چڕ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ٢٠٠ قه‌ره‌وێڵه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه زیاتر تووشبووی كۆرۆنا پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێریی چڕ بێت "به‌داخه‌وه له‌به‌رچاوی خۆمان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ناتوانین هیچی بۆ بكه‌ین".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه هه‌زاران كه‌س، ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌یه ناچار بن خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كانی دیكه رابگرن و ته‌نها ته‌ركیز له‌سه‌ر كۆرۆنا بێت، ئه‌و كاتیش كاره‌سات رووده‌دات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش، كه گوایه چه‌ند رۆژێكه تیمی ته‌ندرووستی سه‌ردانی سنووری نێوده‌وڵه‌تی باشماخی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش هۆكار بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوانی ڤیرووسه‌كه له قه‌زای پێنجوێن، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی رایگه‌یاند، زانیاریی ووردی له‌و باره‌یه‌وه نییه، كه تیمه‌كان ڕۆیشتوون یان نا، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە