پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی ئامادە لە سووریا لە ڕوودانی پێکادانی توند و ئاڵۆزی و گرژی لە نێوان سەربازانی سوپای سووریا و تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ڕۆژئاوای حەڵەب هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی مەیادین، سەربازانی سوپای سووریا لە گەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە گرژی و ئاڵۆزیان تێکەوتووە و پێکدادانی قورس لە نێوانیان دا لە ئارادایە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ئەو پێکادانە لە ناوچەی " جمعیە الزهرا" لە حەلەب ڕووی داوە و زۆر کاریگەر بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکان، سوپای سووریا ژمارەیەک لە چەکدارە تیرۆریستەکانیان لە ئەو پێکدادانەدا کوشتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایه کە لەم دواییەدا سوپای سووریا هێرشی بەربڵاوی ٤٠٠ چەکداری بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێدلیب شکست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە