پەیامی کورد- دیمەشق
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خەریکی دروستکردنی خانووبەرە لە باکوری سوریا، ئاماژەی بەوەشکرد، "گەڕانەوەی پەنابەرانی پەرشوبڵاوی جیهان خێراتر دەبێت لەگەڵ دامەزراندنی سەقامگیری و ئاشتی لە سوریا".
وتیشی: "ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە ساڵی 2016ەوە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە 1,290,000".
گوتیشی: "سەیرکەن ئێستا لە کوێین، ئایا سزاکان لەسەر سوریا هەڵگیراون؟ بەڵێ لابراون، چی ڕوودەدات و چی لە داهاتوودا لە سیاسەتدا ڕوودەدات؟ مەسەلەکە پەیوەندی بە دیدگاوە هەیە، ئەوەی دیدگای هەبێت دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، هەرکەسێکیش کەمی هەبێت، توانای بەڕێوەبردنی هیچ شتێک نییە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە