گەورە پارێزەری کورد ئەیاد کاکەیی و کۆمپانیای " ئێم ئێم لۆ " ی ئەمریکی سبەی سەردانی دادگای هەڵەبجە دەکەن

گەورە پارێزەری کورد ئەیاد کاکەیی و کۆمپانیای " ئێم ئێم لۆ " ی ئەمریکی سبەی سەردانی دادگای هەڵەبجە دەکەن

پەیامی کورد   ...    گەورە پارێزەری کورد ئەیاد کاکەیی و کۆمپانیای " ئێم ئێم لۆ " ی ئەمریکی سبەی سەردانی دادگای هەڵەبجە دەکەن

پارێزەری خۆبەخشی كەیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی كۆمپانیای " ئێم ئێم لۆ "ـی ئەمریكی لە دژی ئەو " 25 " كۆمپانیا و كەسایەتییەی كە هاوكاریی حكوومەتی عێراقیان كردووە بە فرۆشتنی چەكی كیمیایی، لە دادگای هەڵەبجە ئامادە دەبێت.

ئەیاد كاكەیی، پارێزەری خۆبەخشی كەیسی هەڵەبجە، ڕاگەیاند: "لە ساڵانی هەشتاكان " 25 " كۆمپانیا و كەسایەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، هاوكاری حكوومەتی عێراقیان كردووە بۆ دابینكردنی چەكی كیمیایی و فرۆشتنیان بە رژێم و دامەزراندنی كارگەی ئەم جۆرە چەكە لە ناوخۆی عێراق، بۆیە ئێستا ئێمە وەك پارێزەرانی خۆبەخش لە كەیسی هەڵەبجە، بە هاوكاری كۆمپانیای " ئێم ئێم لۆ "ی ئەمەریكی، سبەی دادبینی لە دادگای هەڵەبجە ئەنجام دەدەین بۆ رێكارەكانی وەرگرتنەوەی قەرەبوو بۆ كەسوكاری شەهیدان".

كاكەیی هەروەها رایدەگەینێت: "لە ئێستادا " 6000 " دۆسیە دژی ئەو بیست و پێنج كۆمپانیا و كەسایەتیانە كراونەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوو لێیان و دادگاییكردنیان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە