گەورە زانای کورد براوەی نۆبڵی دونیای زانستی بیرکاری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

گەورە زانای کورد براوەی نۆبڵی دونیای زانستی بیرکاری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    کۆچەر بیرکار، ڕوو لە خەڵکی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

 "کۆچەر بیرکار"، پڕۆفیسۆری ناوداری کورد و براوەی خەڵاتی نۆبڵی بیرکاری، پاش هەڵبژاردنی وەک بیرمەندی یەکەمی ساڵ لە جیهاندا، ڕوو لە خەڵکی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی کە دامه‌زراوه‌ی "پرۆسپێكت"، پڕۆفیسۆر "کۆچەر بیرکار"، زانای کوردی بواری بیرکاری وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی جیهان هه‌ڵبژارد، ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە "فەیس بووک"، سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە دەنگیان پێی داوە.

"کۆچەر" لە بەشێکی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ڕیزبەندی بیرمەندانی جیهان لە گۆڤاری پرۆسپێکت، دەنگیان پێ دام. زۆر خۆشحاڵ بووم کە کوردێک و بیرکارێک وەکوو یەکەم هەڵبژێردرا".

ناوبراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر نەتەوەی کورد و کوردستانی بوونی خۆی، لە درێژەدا وتوویەتی: "بە هیوام ئەمە ببێتە هۆی هاندانی زیاتری کوردان بۆ خوێندن و بەرەوپێش چوون".

ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٢ی خەرمانان،‌ دامه‌زراوه‌ی "پرۆسپێكت"، براوه‌ی پێشبڕكێی ٥٠ كه‌سایه‌تیی ناوداری جیهانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی "بیرمه‌ندی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩"ی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه‌ "كۆچه‌ر بیركار"، مامۆستای کوردی زانكۆی "كەمبرێجی بەریتانیا"، وه‌ک یەکەم بیرمه‌ندی ساڵ‌، هه‌ڵبژێردراوه‌.

"كۆچه‌ر بیركار" ساڵی ٢٠١٨ خه‌ڵاتی "فیڵدزی بیركاریـ"ـی كه‌ به‌ نۆبڵی دونیای زانستی بیركاری هه‌ژمار ده‌كرێت، بردووه‌ته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە