پەیامی کورد ... کچێکی کورد خەڵای باشترین بیرکاری ساڵی پێبەخشرا
کچێکی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبەرکێی بیرکاری لە نێوان ٤٣ وڵاتدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
کیانا عەبدوڵڵاهی کچێکی قوتابی سەرەتایی و خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانە کە لە کێبەرکێیەکی نێودەوڵەتید لە وڵاتی مالیزیا و لە نێوان ٤٣ وڵات و زیاتر لە ٣٠٠٠ قوتابی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین بیرکاری قوتابی ساڵی پێبەخشرا.
جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بێ ئیمکاناتی و کەرەستەی ستاندارد و شوێنی خوێندنی گونجاو و هەڵاواردنی ڕەگەزی و مەزهەبی و نەتەوەیی، گەلی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قوتابیان و خوێندکارانی کورد بەردەوام لە کێبەرکێیە جیهانییەکاندا سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە