کوردانی پەنابەری ژاپۆن لەو وڵاتە دەردەکرێن

کوردانی پەنابەری ژاپۆن لەو وڵاتە دەردەکرێن

پەیامی کورد... کوردانی پەنابەری ژاپۆن لەو وڵاتە دەردەکرێن

ئەو کوردانەی لە ژاپۆن دەژین و ساڵانێکە داوای پەنابەرێتییان پێشکێش کردووە، لە هەوڵەکانی تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای کۆچبەران لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە ناڕەزایی دەردەبڕن و دەڵێن، ئەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە، دەکرێت رووبەڕووی دیپۆرتکردن ببەنەوە. 

رۆژی یەکشەممە 16ـی نیسانی 2023، ژمارەیەک پەناخوازی کورد لە ژاپۆن و هاوسۆزانیان لە شاری کاواگوچیی باکووری تۆکیۆی پایتەخت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ناڕەزاییەتییەکەیان بە گوێی بەرپرسانی وڵاتەکە دا. 

یەكێک لەوانەی لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا بەشداربوو، کوڕێکی تەمەن 18 ساڵی قوتابیی زانکۆیە کە لەوەتەی تەمەنی دوو ساڵانە لە ژاپۆن دەژی. ئەو هاونیشتمانییە چوار جار داوای پەنابەریی کردووە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە. 

ئەو دەڵێت، ئەگەر یاساکە هەمواربکرێتەوە، ژیانی تاڵ دەبێت و دیپۆرتی تورکیا دەکرێتەوە. ئێستا ئەو داوای پاڵپشتی لە کۆمەڵگەی ژاپۆنی دەکات بۆ ئەوەی وەکو خۆی دەڵێت، لەو وڵاتەدا داهاتوویەکی پڕشنگداری هەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە