کچە کوردێک وەک یەکەم پەنابەر دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی گلاسکۆ

کچە کوردێک وەک یەکەم پەنابەر دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی گلاسکۆ

پەیامی کورد... کچە کوردێک وەک یەکەم پەنابەر دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی گلاسکۆ

ڕۆزا ساڵح، کچە کوردێکە کە بەر لە ٢٠ ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی عێراق-یان بەجێهێشتووە و وەک پەنابەر ڕووی کردووەتە بەریتانیا، لە ئێستاشدا وەک یەکەم پەنابەر بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی گڵاسکۆ هەڵبژێردراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، ڕۆزا ساڵح، کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەر ڕووی کردووەتە بەریتانیا و دواتر بووەتە ئەندام لە پارتی سەربەخۆخوازانی سکۆتلەندا SNP، لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی وەک یەکەم پەنابەر بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی گڵاسگۆ هەڵبژێردرا.

لە دوای سەرکەوتنەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، "هەرگیز بڕوام نەدەکرد کە بگەمە ئەم ئاستە و وەکوو کچە پەنابەرێک ببمە ئەندامی شارەوانی یەکێک لە شارە بەناوبانگەکانی سکۆتلەندا."

هەروەها دەشڵێت، "من ٢٠ ساڵ لەمەوبەر وەک پەنابەر ڕووم کردووەتە ئێرە ئێستا دەبم بە ئەندامی ئەنجوومەنی شاری گڵاسگۆ، زۆر سوپاسی بنەماڵەکەم و خەڵکی ئەم شارە دەکەم کە متمانەیان بە تواناکانی من هەیە، باوەر ناکەم گەیشتوومەتە ئەم ئاستە".

ڕۆزا جەختیشی کردەوە لەوەی کە هەوڵی زیاتر دەدات بۆ خزمەتکردنی شارەکە و وتی، "هەموو کارێک دەکەم بۆ پێشخستنی شارەکە، وەک ئەندامێکی پەنابەر هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی پەنابەران لە سکۆتلەندا، چونکە کاتێک وەک پەنابەر دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەیت زۆر ئەستەمە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە