وردەکاری زیاتر لە سەر کوژرانی دوو ژن لە پێش بینای خانەی دادی کرماشان

وردەکاری زیاتر  لە سەر کوژرانی دوو ژن لە پێش بینای خانەی دادی کرماشان

پەیامی کورد … وردەکاری زیاتر  لە سەر کوژرانی دوو ژن لە پێش بینای خانەی دادی کرماشان

 

رۆژی سێشەممە ١٤ی رێبەندانی ٢٧٢٠( ٢ی فێوریەی ٢٠٢١) کەسێک بە ناوی " ئەشکان کازمی" لە شەقامی بێنتەلهودای بەرانبەر خانەی دادی کرماشان سێ کەسی بە چەک کوشت کە یەکیان پارێزەر و ژنێکیشیان خێزانی خۆی بوو.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ئەو سێ کەسەی کە ئەشکان کازمی کوشتوونی، یەکیان خێزانی خۆی بە ناوی " شیوا زەفەری" خەڵکی شارۆچکەی دینەوەری شاری سەحنە و یەکێکی دیکەیان برای خێزانی بووە. کەسی سێهەمیش پارێزەری خێزانی بە ناوی "پەریوەش نەزەری" خەڵکی کرماشانە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەشکان ئەندامی فەرمیی ئەرتەشە و پلەی ستوانی یەکەمی هەیە و خەڵکی گواوری شاری گیلانی ڕۆژئاوایەکە لە تیپی ٢٨١ی هێزی زرێهی بێستووندا بووە. ناوبراو بە چەکی رێکخراوەیی خۆی لە ئەرتەش ( پارابلۆمی ٩ی میلیمیتری) بە هۆی ناکۆکی لە سەر بڕی مارەیی و گەڕاندنەوەی ناوتێلانە( جهیزیە) ئەو سێ کەسەی کوشتووە.

 

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو کە لە کاتی تەقەکردن لەوێدا بووە، لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند: لە کاتی تەقەکردن، برای شیوا زەفەری لەوێدا گیانی لەدەست دا و شیوا و پارێزەرەکەی بریندار بوون. ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن  درەنگ گەیشتە شوێنەکە و ئەو دوو بریندارەش لە رێگای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لە دەست دا.

 

یەکێک لە پارێزەرەکانی ناوەندی خانەی دادی کرماشان لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە ئەو رووداوە لە بەرانبەر خانەی دادی کرماشان و ١٠٠ بینای قەزای ناوەندیی کرماشان رووی داوە و هێزە ئینتیزامییەکان پاش ٥٠ خولەک گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و ئەگەر ئەگەر گەنجێک نەبوایە  بکوژەکە بە ئاسانی هەڵدەهات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە