ئورمیە/ بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوو مێرمنداڵ دەستبەسەر کران

ئورمیە/ بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوو مێرمنداڵ دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … ئورمیە/ بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوو مێرمنداڵ دەستبەسەر کران

 

هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ئورمیە بێ گوێدانە هیچ چەشنە رێکاری یاسایی سەبارەت بە کەسانی ژێر ١٨ ساڵ، بە گومانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کردووە.

 

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەمە ٨ی بانەمەڕی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١،  ،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە  دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵەیان بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی" و " نیما حەسن پوور" دەستبەسەر کردووە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە  راگەیاند ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون.

 

شایانە باسە ئەو دوو مێرمنداڵە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون و هیچ چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە