ئورمیە/ دوو هاووڵاتی مەترسی سێدارەیان لە سەرە

ئورمیە/ دوو هاووڵاتی مەترسی سێدارەیان لە سەرە

پەیامی کورد … ئورمیە/ دوو هاووڵاتی مەترسی سێدارەیان لە سەرە

 

دوو بەندکراوی بەندیدخانەی ئورمیە کە پێشتر بە هۆی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان، گوازرانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی.

 

بە گوێرە هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی تەمووزی ٢٠٢١، دوو بەندکراو کە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە بە ناوەکانی "شەهریار ئەمیری" و "ناسر ئازموودە"، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان گوازرانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە و بریارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکەیان جێبەجێ بکرێ.

 

ئەم دوو بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە