ئورمیە/ سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

ئورمیە/ سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

پەیامی کورد … ئورمیە/ سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

 

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی و بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوونەوە، جێبەجێ کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە ڕەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردوو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی جوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە