ئورمیە؛ سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە بەنداوی سیلوانادا گیانیان لەدەست دا

ئورمیە؛ سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە بەنداوی سیلوانادا گیانیان لەدەست دا

پەیامی کورد... ئورمیە؛ سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە بەنداوی سیلوانادا گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠٢٢، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی ورمێ کە بۆ سەیران و خۆشی سەردانی بەنداوی سیلوانایان کردبوو گیانیان لەدەست دا.

گیانلەدەستدانی ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە بەم شێوەیە بووە کە منداڵە چوار ساڵانەکەیان لە حاڵی خنکاندا بووە کە دایکی بە هانایەوە دەچێت بەڵام ئەویش گیانی لەدەست دەدات، دواتر باپیری ئەو منداڵە کە بینیویەتی نەوەکەی و کچەکەی لە حاڵی خنکاندان بە یارمەتییانەوە دەچێت کە لە ئاکامدا ئەویش گیانی لەدەست دەدات.

بە وتەی شایەتحاڵان چەند کەسی دیکەش کەوتوونەتە نێو بەنداوەکە بەڵام هاووڵاتییان بە زووترین کات بە هانایانەوە هاتوون و پێشیان لە خنکانی ئەو کەسانە گرتووە.

دۆزینەوەی تەرمی قوربانییانی ئەم ڕووداوە هەتا درەنگانی شەو درێژەی هەبووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە