پەیامی کورد... ڕوسیاو توركیا ڕێككەوتنی دانهوێڵهیان تاووتوێكرد
سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا، ڤلادمیر پوتین ئەنجامدا.
فەرمانگەی پەیوەندییەكان سەربە سەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە بڵاویكردهوه، لە میانی پەیوەندییەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی جەنگی ڕووسیا-ئۆكراین و پرسە ناوچەییەكان كراوە.
ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییەكەدا رایگەیاند كە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی دەستپێشخەریی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئیستانبوڵ سەبارەت بە هەناردەكردنی دانەوێڵە.
سەرۆكی توركیا باسی لهوهش كردوه كە دڵنیایە لەوەی هەروەكو چەندین بابەت لەم پرسەشدا هەماهەنگییەك لەسەر بنەمای چارەسەركردن بنیات دەنێن و جەختی كردەوە كە ئەگەر ئەوان قەیرانی دانەوێڵە بە شێوازێكی بنیاتنەرانە چارەسەر بكەن، ئەوە هانی هەنگاوەكانی گەڕانەوە بۆ دانوستان دەدەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جگە لەوە لە بەرامبەر ئەو لێدوانە دۆستانەی كە لە كۆبوونەوەی یانەی گەنگەشەی ڤالدای دەربارەی توركیا و خۆی پێشكەش كرد، سوپاسی سەرۆكی ڕووسیای كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە