هه‌نگاو: به‌ندكراوێكی كوردی تەمەن 50 ساڵ له‌سێداره‌ درا

هه‌نگاو: به‌ندكراوێكی كوردی تەمەن 50 ساڵ له‌سێداره‌ درا

پەیامی کورد... هه‌نگاو: به‌ندكراوێكی كوردی تەمەن 50 ساڵ له‌سێداره‌ درا


رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند: به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی كرماشان كه‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ له‌ باشوری ئێران له‌سێداره‌ دراوه‌.

رێكخراوه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، محەمەد حەساری تەمەن 50 ساڵ و بەندکراوی کورد و خەڵکی کەنگەڤەر سەر بەپارێزگای کرماشان، بەرەبەیانی ڕۆژی دوێنێ چوارشەممە هاوڕێ لەگەڵ دوو بەندکراوی بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور لەسێدارە درا.

رێكخراوه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ به‌ندكراوه‌كان بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان" سزای سێدارەیان بەسەردا سه‌پێندرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە