نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ٤ی ٢٠١٩  بەهۆی فشارەكانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوتی ئۆپێك نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرێژەی لەسەدا 3 دابەزینی بەخۆوەبینی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوێنێ هەینی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ڕێكخراوی ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێك) كرد هەناردەی نەوتی خۆی زیاد بكات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هێندەی دیکە بەرزنەبێتەوە و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی لەسەدا سێ دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەوپێیەش نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 2.20 دۆلار هاتەخوارەوە و لە 72.15 دۆلاردا جێگیربو. 

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریکا هاتەخوارەوە بۆ 63.30 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێك 1.91 دۆلار دابەزی، كە رێژەی لەسەدا 2.9ی نرخەكەیەتی.

هەرچەندە ترامپ دیارینەكردبو چی داوایەکی کردوە، بەڵام بەوتەی پسپۆڕانی ئابوری ئەو لێدوانەی ترەمپ بۆ رۆژنامەنوسان بۆ ئەوە بوە وەبەرهێنەرانی نەوتی خاو سودی لێوەرگرن و بیكەنە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوت كە لەماوەی دو هەفتەی رابردودا بەردەوام لە بەرزبونەوەدابو. 

بەهۆی هەڵپەساردنی كڕینی نەوت لە روسیا لە لایەن پۆڵەندا و ئەڵمانیا و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، پێنجشەممەی رابردو نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا سەر و 75 دۆلاری بۆ یەك بەرمیل تۆماركرد و بەوەش بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆماركرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە