دوێنێ چوارشەمە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسووڵی کۆماری تورکیا، ھاکان کاراچای و شاندی یاوەری کرد
فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی تورکیا لە ھەولێر ڕایگەیاند، کە پارتی بەرنامەی وزاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی لا گرینگترە و ئەم جارە ھەڵوێستی کورد کراوە نابێت، بەڵکو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ھەر کاندیدێک بۆ حکوومەتی عێراق و لە سەرووی ھەموویان جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوکردنی ھاوسەنگی و بەشداریی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا..
سکرتێری مەکتەبی سیاسی تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەتایبەت دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی کرد کە لە هەڵبژاردنەکەداھەندێک کەموکورتی و ھەڵە کراوە، بەڵام ئەمە نابێتە بیانوو بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی لە سەرتاسەری عێراق.
فازڵ میرانی سەبارەت بە سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دەلێ : پارتی بەرنامەی وزاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی لا گرینگترە و ئەم جارە ھەڵوێستی کورد کراوە نابێت، بەڵکو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ھەر کاندیدێک بۆ حکوومەتی عێراق و لە سەرووی ھەموویانەوە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوکردنی ھاوسەنگی و بەشداریی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا.
دوای ووتەکانی فازل میرانی ، کونسووڵی کۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە و تەئکیدی کرد کە ئەوان لەگەڵ ھەموو مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کورستانن و بەشداریی ھەموو لایەنەکان لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا گرنگە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە