پەیامی کورد... سوپای پاسداران ههواڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوتهەڵگر ڕهتدهكاتهوه
ئاژانسی هەواڵیی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران رەتیدەکاتەوە هێزەکانی پاسداران هەوڵیان دابێت لە گەرووی هورمز دەست بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا بگرن،
پێشتر تیمۆسی هاوکینگس، وتەبێژی کاروانی دەریایی پێنجەمی ئەمریکا رایگەیاند، رێگەیان لە ئێران گرتووە دەست بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا بگرێت.
هاوکینگس دەڵێت، لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی دووەمدا، کەشتییەکی ئێرانی تەقەی لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکە کردووە. هەردوو رووداوەکەش لە سنووری ئاویی نێوان ئێران و عومان روویانداوە.
بەڵام ئاژانسی تەسنیم، کە سەر بە سوپای پاسدارانە، رەتیکردەوە پاسداران هێرشی کردبێتە سەر ئەو دوو کەشتییە نەوتهەڵگرە و هەوڵی دەستبەرکردنیانی دابێت.
ئاماژهی بهوهش كرد، "ئەو راگەیاندنەی هێزی دەریایی ئەمریکا دوورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە."
وتەبێژێکی کۆمپانیای چێڤرۆن باس لەوە دەکات، "هیچ زیانێکی گیانی، برینداربوون و زیانی مادی" لەسەر کەشتیی ریچمۆند ڤۆیاجەر نەبووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ریفینیتیڤ، کەشتیی ریچمۆند ڤۆیاجەر پێش گەیشتنی بە نۆکەندی عەرەب، لە بەندەری رەئس تەنوورەی سعودیە نەوتی بارکردووە و بەرەو سەنگاپوور رۆیشتووە.
کۆمپانیای چێڤرۆن، کە کۆمپانیایەکی فرەبنکەی ئەمریکییە و لە بواری نەوت و گازدا کاردەکات، باس لەوە دەکات، یەکێک لە کەشتییەکان ریچمۆند ڤۆیاجەر بووە کە کەشتییەکی زەبەلاحە و لەلایەن ئەمریکاوە چاودێری دەکرێت. باسیشی لەوە کردووە، تیمی سەر کەشتییەکە، سەلامەت بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە