پەیامی کورد ... ئەمریکا ماڵپەڕی کەتائیبی حیزبوڵڵای داخست
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵەکانی خۆی بۆ پێشگرتن لە گرووپە تێرۆریستییەکانی نزیک لە ئێران و هەڕەشەکانیان ماڵپەڕی گرووپی تێرۆریستیی "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی عێراقی داخست.
بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت کاتێک سەردانی ماڵپەڕی ئەو گرووپە تێرۆریستییە دەکەن، ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەمریکا ئەو ماڵپەڕەی داخستووە.
پێشتر وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکا ماڵپەڕی "ئەلئیتجاە" سەر بەو گرووپە تێرۆریستیەی داخستبوو.
ماوەیەک پێش لە پێوەندییەدا ماڵپەڕی گرووپی تێرۆریستیی "ئەلنوجەبا"ی داخست.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە